دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/11/2023

ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

هەرێم نیوز 

ھەرچەندە بڕیاربوو رۆژی سێی مانگی داھاتوو ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، ھەڵبژاردنەکە بۆ کاتێکی تر دواخراوە و لە داھاتوودا مەکتەبی تەنفیزی بڕیار لە دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن دەداتەوە.

وتیشی، بەھۆی ئەو رەوشە نەخوازراوەی ئێستا لە ھەرێم ھەیە کە بەھۆیەوە بەشێکی زۆری مامۆستایان بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کردووە بۆیە ھەڵبژاردنی نوێنەرایەتی ١٣ ھەمین کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایان دواخراوە. 

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ساڵی ١٩٦٢ یەکەم کۆنگرەی بەستووە، لە داھاتووشدا ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرەی سیانزەھەم دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP