هەرێم نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیوا روکن سامان شێخ عاسی تاڵەبانی، کە فەرماندەیەکی سەربازیی کوردە، لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بۆ پۆستی سوپاسالاری فەرماندەیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دیاریکرا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی دامەزراندنی لیوا روکنێکی کوردی بە سوپاسالاری فەرماندەیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەرکرد.
سامان شێخ عاسی تاڵەبانی رایگەیاند: بەشێکی زۆری تەمەنم لەنێو سلکی سەربازی لە هەرێمی کوردستان و سوپای عێراق و دەزگای دژەتیرۆری عێراق بووە، لە چەندین دەزگا پۆستی جیاوازم هەبووە.
لیوا روکن سامان شێخ عاسی، کە لە ساڵی 2019وە لەو دەزگایە کار دەکات وتی، "وەکو کوردێک ئەو پۆستە نوێیەم وەرگرتووە. لە ماوەکانی رابردوودا لە دەزگای دژەتیرۆر هاوئاهەنگیی باشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دروستکردووە. هەوڵدەدەین ئەو هاوئاهەنگییە زیاتر و بەردەوام بێت."