دواین هەواڵ

وەرزش‌

 28/11/2023

ئایا دەرفەت هەیە ڕوبکەیتە لیڤەرپۆڵ ؟

هەرێم نیوز 

ئەکتەری فیلمی Prison Break دۆمینیک پورسێل کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە گۆڵە باوەڕپێنەکراوەکەی گارناچۆ.

 ئەلیخاندرۆ گارناچۆ لە یارییەکەی نێوان ئیڤەرتۆن و مانچستەر یونایتد یەکێک لە گۆڵە جوانەکانی ساڵانی ڕابردوو یادگاری تۆپی پێی بیرخستینەوە.  ئەم گۆڵە کە زۆر لە گۆڵەکەی واین ڕۆنی دەچێت بەرامبەر مان سیتی لە ساڵی 2011 تۆماری کرد، زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێ سەرسامی خۆیان دەربڕیوە بە گۆڵەکەی گڕناچۆ.  لە دوایین  کاردانەوەدا، دۆمینیک پورسێل، ئەکتەری زنجیرەی بەناوبانگ و یادگاری پریزن برێک، ستایشی گۆڵەکەی گارناچۆی کردووە و بۆ ئەم ئەستێرە گەنجە ئەرجەنتینییە نووسیویەتی، ئایا ئەگەری ئەوە هەیە بێیتە لیڤەرپۆڵ؟

 گارناچۆ وێنەیەکی جوانی تی باگ و مایکل سکۆفیڵد و لینکۆڵن بۆرۆزی لەسەر قۆڵی ڕاستی تاتۆ کردووە.  دۆمینیک پورسێل هەمان ڕۆڵی لینکۆڵن بورۆزی لە زنجیرە بەناوبانگەکەی Prison Break هەبووە، ئێستاش لە پۆستێکی ئینستاگرامدا کە ئاراستەی گارناچۆی کردووە نووسیویەتی:

 باشە ئەگەر وێنەکەم ، یان وردتر بڵێم، دەموچاوی لینکۆڵن بورۆس (زیندان شکێن)، لەسەر قۆڵی کەسێک تاتۆ کراوە، من کەسێکی خۆبەزلزانم، بۆیە گارناچۆ ناتوانێت ئەوە بکات.

 بە دڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم گارناچۆ یەکێک لە باشترین گۆڵەکانی مێژووی خولی ئینگلیزی تۆمارکرد.  پیرۆزە لەو کوڕە و هاندەرانی مانچستەر یونایتد.  چ ساتێکی جوان بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP