هەرێم نیوز
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی رایده‌گه‌یه‌نێت، چاره‌سه‌ری ریشه‌ییان بۆ قاچاخچێتی دۆلار داڕشتوه و زیاتر له 40 هه‌ژماریشیان بۆ بانكه عێراقیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردۆته‌وه.
عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، "سه‌ركه‌وتو بوین له كردنه‌وه‌ی زیاتر له 40 هه‌ژمار بۆ بانكه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ بانكه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییمان بۆ كۆتاییهێنان به مافیاكان و قاچاخچێتی دۆلار داڕشتوه".
وتیشی: "توانیمان دراوه‌كان هه‌مه‌چه‌شن بكه‌ین له گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌ئێستادا كاره‌كانی هاورده‌كردن به یه‌نی چینی و یۆرۆ خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌فته‌ی داهاتوش هاورده‌كردن به درهه‌می ئیماراتی ده‌ست پێده‌كات، له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیش لێكتێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی بانكه توركییه‌كانه‌وه به دراوی یۆرۆ حه‌واڵه بكرێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكا پشتیوانی له دروستكردنی په‌یوه‌ندی نێوان بانكه عێراقییه‌كان و بانكه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، كاره‌كانی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماریش بۆ بانكه عێراقییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجاره كه ئه‌نجامده‌درێت".
عه‌لی عه‌لاق ده‌شڵێت، "ڕه‌تكردنه‌وه‌ی حه‌واڵه له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستی به كه‌مبونه‌وه كردوه، بانكی فیدڕاڵی و خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی هه‌مو داواكارییه‌ك ده‌ده‌نه‌وه بۆ ئه‌و دۆلاره‌ی كه عێراق پێویستی پێیه‌تی، هیچ سنورێكیش بۆ پاره‌ی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دانه‌نراوه".