دواین هەواڵ

عێراق‌

 17/11/2023

حەلبووسی: خۆم وەک باوکێک و بەرپرسێک دەبینم کە پارێزگاری لە خەڵک و خێزانەکەی بکات

هەرێم نیوز

محەمەد حلبوسی، لە پەیامێکدا بۆ هەوادارانی وتی:  لە ئەرک و زانستە سیاسییەکانیان بەردەوام دەبن، پێشێلکردنی یاسا و دەستور لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکەن، داوا لە خەڵک دەکەن ئیرادەیان لە بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکان لاواز نەبێت، هەمو ئەو دەنگۆیانەش رەت دەکاتەوە کە دەڵێن، حەلبوسی بە نیازی رێکخستنی خۆپیشاندانە.

ئەمڕۆ هەینی  محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدووم لەمیانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پەیامێکی ئاراستەی لایەنگران و دەنگدەرانی کرد و رایگەیاند، ئەو ئالنگارییانەی رووبەڕوومان دەبێتەوە گەورەن و هەڵبژاردنی ئەم کاتەش پەیامێکی روونە بەڵام دەنگمان هەر بەرز دەمێنێتەوە.

محەمەد حەلبوسی ئەوەشی خستوەتەڕو، داوا دەکات ئیرادەی کەس لاواز نەبێت لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان، بەڵکو ژنان و پیاوان بە هێز و وزەیەکی بەرزەوە بەشداری بکەن.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، حەلبووسی روونیکردەوە، ناگەڕێنەوە بۆ مانگرتن و خۆپیشاندانەکانی 2013 و بە هەموو شێوەیەکیش هێرشکردنە سەر دامەزراوە فەرمییەکانی رەتکردەوە و گوتی، "ئێمە بۆ کۆمەڵگەی خۆمان ئاسایش و سەقامگیریمان دەوێت و داواشتان لێدەکەم رێکە بە ئاڵۆزی ئاسایشی و سەقامگیری وڵات نەدەن

لە کۆتایی پەیامەکەیدا راشیگەیاند،خۆم وەک باوکێک و بەرپرسێک دەبینم کە پارێزگاری لە خەڵک و خێزانەکەی بکات، هەروەها رزقیان بۆ پەیدا بکات و رێگری لەوانە بکات کە زیانیان پێ دەگەیەنن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە، 14ـی11ی 2023 دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دورخرایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP