هەرێم نیوز
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، هه‌ندێك له مادده و بڕگه‌كانی بوودجه‌ی 2024 ده‌بێت هه‌موار بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی 2024ـدا له هه‌موو بابه‌تێكی دیكه جیابكرێته‌وه و وه‌ك مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی عێراق مانگه و له كاتی خۆیدا ره‌وانه بكرێت.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له بڕگه و مادده‌كانی بوودجه به پێویستی زانی هه‌مواركردنه‌وه هه‌بێت وتیشی، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌مواركردنه‌وه پێویسته و ده‌كرێت.
لەبارەی ئامادەبوونی وەزیرانی دارایی هەرێم لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتیشی، دیار نییه وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه ئاماده ده‌بیت یاخود نا.
روونیشیكرده‌وه، فشارێك له‌لایه‌ن هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران بۆ سه‌ر لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان هه‌یه به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پێدانی پاره به‌شێوه‌ی قه‌رز به هه‌رێمی كوردستان.
جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەش کرد، ره‌نگه یه‌كێك له پرسیاره‌كانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌وه بێت، كه به‌غدا ده‌ڵێت هه‌شت تریلیۆن دیناری به هه‌رێمی كوردستان داوه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت هه‌شت تریلیۆنه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه. بۆیه به‌گشتی راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره و وه‌ڵامه‌كه‌ی و پرسیار و وه‌ڵامه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانه‌وه ئاماده ده‌كرێت و بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رز ده‌كرێته‌وه.