هەرێم نیوز
بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بودجەی وەبەرهێنان و خەرجنەکردنی، هەریەکە لە وەزیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران کراون.
بڕیارە ئەمڕۆ، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق میوانداریی هەریەک لە تەیف سامی، وەزیری دارایی لەگەڵ محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانان بکات سەبارەت بە هۆکارەکانی خەرجنەکردنی بودجەی وەبەرهێنان.
پێشتریش د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی خستبووەڕوو، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانیان ئەنجامداوە و روونبووەتەوە کە هێشتا پارێزگاکان بودجەی تەرخانکراوی پرۆژەکانیان بۆ خەرجنەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق ئەژماری بانکی نەکردووەتەوە بۆ ئەو پارێزگایانە تا بتوانن سوودمەندبن لە پشکی خۆیان لە داهاتی نانەوتی و دەروازە سنوورییەکانیان بەپێی یاسای بودجە و ئیدارەی مالی”.