هەرێم نیوز
ڤیکتۆر ئۆسیمهین هەموو وێنەکانی بە درێسی ناپۆلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام سڕییەوە، دوای ئەوەی بریکارەکەی هەڕەشەی "رێوشوێنی یاسایی"ی بەرامبەر یانە ئیتاڵییەکە کرد، بەهۆی ڤیدیۆ کلیپێکەوە کە گاڵتە بە هێرشبەرە نەیجیرییەکە دەکات، لە هەژماری فەرمی یانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک.
شەڕێکی زارەکی لە نێوان ڤیکتۆر ئۆسیمهین و ڕاهێنەرەکەی ڕودی گارسیا ڕویداوە
ڤیکتۆر ئۆسیمهین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەرجەم وێنەکانی بە درێسێکی ناپۆلی سڕییەوە، تاکە یاریش کە مابووەوە کە بە درێسی تیپەکەوە دەرکەوت، یارییەکەی 19ی ئاب بوو دوای بردنەوەی (3-1) بەسەر فرۆسینۆن کە یەکەم یاریی بوو یاری ئەم وەرزە لە خولی ئیتاڵیا.
هێرشبەرە نەیجیرییەکە زۆربەی وێنەکانی ناپۆلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سڕیوەتەوە، دوای ئەوەی ڕۆبێرتۆ کالێندا بریکارەکەی هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا کرد.
کالیندا و ئۆسمین توڕە بوون لەسەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی تیک تۆک کە لە ئەکاونتی فەرمی یانەکە بڵاویکردۆتەوە کە ڕۆژی سێشەممە بڵاویکردۆتەوە، تیایدا وا دەرکەوت گاڵتەیان بە ئۆسیمهێن کردووە بەهۆی ئەوەی لێدانی سزای لە یارییەکەی بەرامبەر بۆلۆنیا لەدەست داوە.
بریکاری هێرشبەرەکە لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی "X" بڵاویکردووەتەوە، توڕەیی خۆی دەربڕیوە، هاوکات ئۆسیمهین بێدەنگ بووە، بەڵام وێنەکانی لە ئینستاگرام بە درێسێکی ناپۆلی سڕیوەتەوە.
بریکاری ڤیکتۆر ئۆسیمهین لە بەیاننامەیەکدا وتی: ئەوەی ئەمڕۆ لە ئەکاونتی فەرمی ناپۆلی لە پلاتفۆرمی تیک تۆک ڕوویدا قبوڵ ناکرێت. ڤیدیۆیەک کە گاڵتە بە ڤیکتۆر دەکات بڵاوکرایەوە و ئێستا سڕاوەتەوە، بەڵام زۆر درەنگ بووە. ڕاستییەکی مەترسیدار کە زیانێکی زۆر گەورە بە یاریزانەکە دەگەیەنێت، هەروەها ئەو مامەڵەیە لەگەڵ کوڕەکە لەم ماوەیەی دواییدا لە نێوان دادگاییکردنی میدیایی و هەواڵی ساختە تووشی بووە. ئێمە مافی خۆمانە ڕێکاری یاسایی و هەر دەستپێشخەرییەکی بەسوود بۆ پاراستنی ڤیکتۆر بگرینەبەر”.
ئەمشەو یانەی ناپۆلی لە هەفتەیەکی نوێدا لە خولی ئیتاڵی یاری ئەنجام دەدات و لە یاریگای مارادۆنا میوانداری ئودینێز دەکات.
بەپێی هەواڵێکی "ئیل ماتینۆ" ئەو دەیەوێت بەڕێوەبەری سۆشیال میدیای یانەکە ڕووداوەکەی تیک تۆک ڕوون بکاتەوە. ئۆسیمهین لە لیستی ناپۆلیدا ناوی هاتووە بۆ یاری ئەم شەو ، پێشبینیش دەکرێت بەرامبەر بیانکۆنێری یارییەکە دەستپێبکات. بەڵام بەگوێرەی ئیل ماتینۆ، هێرشبەرەکەی ناپۆلی دەیەوێت قسە لەگەڵ بەڕێوەبەری سۆشیال میدیای یانەکە بکات، بۆ ئەوەی داوای ڕوونکردنەوە بکات سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆییانەی تیکتۆک کە وا دیارە گاڵتەیان پێکردوە.
دوو ڤیدیۆی جیاواز کە یاریزانە نایجیریاکەیان توڕە کردبوو، ئێستا لەلایەن ناپۆلی سڕیوەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئیل ماتینۆ، بەڕێوەبەری سۆشیال میدیای ناپۆلی پێشتر داوای لێبوردنی لە ئۆسیمهین کردووە.
ڕۆژنامەکە کە بارەگای لە شاری ناپۆلییە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشبەرەکە ئەمشەو داوای پشوودانی نەکردووە، بۆیە بەدڵنیاییەوە بەرامبەر ئودینێز ئامادەیە دەستپێدەکات.