هەرێم نیوز
شەوی رابردوو کارەساتێکی خەمناک لە حەمدانییە روویدا، لەنێو ئاهەنگێکی بووکگواستەوەدا لەپڕ ئاگر کەوتەوە و دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
رووداوەکە کاژێر نزیکەی 10:30خولەکی شەوی سێشەممە بووە لە هۆڵی هەیسەم؛ لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا کە باس لەوە دەکرێت زیاتر لە 500 کەسی تێدا بووە، زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 150 کەسیش بریندارن کە بەشێک لە بریندارەکان رەوانەی دهۆک و هەولێر کراون.
پارێزگاری نهینهوا ئهمڕۆ چوارشهممه ماتهمینی سهرتاسهری بۆ ماوهی ههفتهیهك ڕاگهیاند و ئاههنگه تایبهتهكانی بهبۆنهی لهدایكبونی پێغهمبهر (د.خ) دواخست تا ئاگادارییهكی دیكه.
نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری نەینەوا، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، نەجم جبوری بۆ ماوەی یەک هەفتە ماتەمینی راگەیاند و ئاهەنگە تایبەتەکانی بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) دوادەخرێت بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزی حەمدانییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "سبەی پێنجشەممە 28ی ئەیلوول، خولەکێک بێدەنگی و ماتەمینی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگاکانی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەدەچێت".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پارێزگاری نەینەوا سەرجەم شوێنەکانی عیبادەتەکانی ئاڕاستە کردووە کە دوعای بۆ سەرجەم قوربانییانی رووداوەکە بکەن.