دواین هەواڵ

عێراق‌

 26/09/2023

ئەمریکا وەڵامی سودانی دەداتەوە

هەرێم نیوز 
ئەمریکا وەڵامی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەداتەوە و دووپاتی دەکاتەوە، ھەبوونی ھێزەکانی لە خاکی عێراقدا بەپێی رێککەوتنێکە کە لەگەڵ بەغداد کراوە.

ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا لە بارەی لێدوانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ھەبوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەسەر داواکاری حکومەتی عێراقە و ئەرکەکەشیان پێشکەشکردنی راوێژ و ھاوکارییکردنە بە ھێزەکانی عێراق.

پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو وڵاتەکەی پێویستی بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەماوە، چونکە ھەڕەشەی داعش کۆتاییھاتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP