هەرێم نیوز
ڕۆژنامەی “بیڵد”ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ماتیس دی لیختی بەرگریکاری هۆڵەندی ئاماژەی بە قەیرانێکی نوێی ناو یانەی بایرن میونشن کرد، ئەوەش دوای بردنەوەکەیان بەسەر مانچستەر یونایتد (4-3) لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا، لە قۆناغی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.
وەرزی ڕابردوو ماتیس دی لیخت بەردەوام لە پێکهاتەی سەرەکی ئامادەبوو، ئاستێکی سەرسام کەری هەبوو، بەڵام لە سەرەتای ئەم وەرزەوە لەگەڵ تۆماس توخێل ڕۆڵی کەم بوەتەوە، ئەمەش دوای هاتنی مین جای کیمی بەرگریکاری کۆریای باشوور لە ناپۆلی بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ.
ماتیاس دی لیخت لەم وەرزەدا لە هەر چوار یاریی سەرەتای خولی ئەڵمانیدا سەرەکی نەبووە، لە چوار یارییەکەدا کە وەک یاریزانی یەدەگ بەشداریی کرد، ماوەی یاریکردنی بە 36 خولەک سنووردار بوو.
لەکاتێکدا لە دۆڕانی جامی سوپەری ئەڵمانیا بەرامبەر لایپزیگ (3-0) 45 خولەک یاری کرد، کە تیایدا کارتی سووری وەرگرت، و تیپەکەی بەجێهێشت تا زیاتر لە 45 خولەک یارییەکە بە 10 یاریزان تەواو بکات.
پێکانەکەی دی لیخت لە پێش وەرزدا کاریگەری نەرێنی لەسەر پێگەی بایرن میونشن دروستکرد، هەروەها ناچار بوو ڕۆڵی لاوەکی لە پشت کیم مین جای و دایۆ ئوپامێکانۆ بگێڕێت، ئەو هاوبەشییە بەرگرییەی کە لە ئێستادا متمانەی تەواوی تۆماس توخێل یان بەدەستهێناوە.
بایرن لە 4 یاری یەکەمی خولەکەدا تەنها 4 گۆڵی لێکراوە و "کیم مین جای و دایۆ ئۆپامێکانۆ" وەک بەرگریکاری ناوەڕاست دوانەیەکی بەهێزیان دروستکردوە، بەڵام ئەم پتەویی بەرگرییە لە بەرامبەر مان یونایتد دەرنەکەوت، کە لە غیابی زیاتر لە 10 یاریزان لە پێکهاتەکەی شەیتانەکان بەهۆی پێکانەوە توانیان 3 گۆڵ تۆماربکەن.
لە ئێستادا پەیوەندییەکانی دی لیخت لەگەڵ تۆماس توخێلی بەڕێوەبەری هونەری لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە، ڕاهێنەری بایرن دانی بەوەدانا کە ناتوانێت گەرەنتی پێگەی سەرەکی بۆ هیچ یاریزانێک بکات، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی هەینی بۆ یارییەکەی ڕۆژی شەممە بەرامبەر یانەی بوخم
توخێل وتی: پێموایە گفتوگۆکە (سەبارەت بە دۆخەکەی) پێویستە. ماتیاس شایەنی ئەوەیە 100% یاری بکات. لە دۆخێکی باشدایە. بێگومان کاتەکانی یاریکردنی تا ئێستا بەس نییە بۆ ئەو بە شێوەیەکی شەخسی، بەڵام یاریزانێکی لێهاتوە پێویستە هەموو کەسێک ئامادەکاری تەواو بکات و ماتیاس دەیکات، بۆیە هەموو شتێک باشە.