ئەڤین عزیز
ئەوەی كە خود كێیە و چیە ،لێكۆڵینەوەی زۆری لەسەرە، رەنگە دەیان جۆری یارمەتی ھەبێ لەم وڵاتەی كە منی لێ دەژیم بۆ ئەوەی مرۆڤ بكەینەوە بە خودی خۆی، بێ رتوش و ماسك، خوێندكاری بەشی كردارناسی بووم لە زانكۆ دەورەیەكی كورتمان ھەبوو لەسەر ئەوەی كە مرۆڤ چۆن دەبێتە بەشێك لە سیتەمی چەوساندنەوەی خۆی، لە دەورەكەدا چیرۆكی جیاواز جیاوازی تیا بوو، كاتێ گوێت لێ دەگرت دەبوو شێوازی بیركردنەوەی كەسەكەت شیكار بكردایەو كە چۆن بوتە بەشێك لەو ستەمەی كە لێی دەكرێ و بەرھەمی دێنێتەوە، مانای لە زۆربەی ھەلو مەرجەكانی ژیانی رۆژانەدا ئەوە خودی ئەو كەسەیە ستەم لە خۆی دەكا و بەرھەم دێنێتەوە...
بۆ نمونە
گەر سەیری ستەمی رەگەزی بكەین كە من خۆم زۆر جار لەناو خانماندا شاھیدی بووم ، سەرنج بدەن نۆرمێكی پیاوانە ھەیە لە كۆمەڵگادا كە رووتی و نیوەرووتی ژنان دەكاتە كێشە، كە ئەساسی ئەو كێشەیە لەراستیدا لای پیاوە چونكە لەرووی سێكسوالیتێتەوە خۆی پێ راناگیرێ وەك ھین .... لەبەر ئەوە دەبێ ژن داپۆشراو بێ لەبەر خاتری ناوگەڵی ئەو ... بەھەر حاڵ با قوڵی نەكەینەوە بەس ئەم نۆرمە لە كۆمەڵگادا ھەیە، كاتێ كۆمەڵێ ژن ئێوارەیەك بەیەكەوە كۆ دەبنەوە بێ ئەوەی یەك پیاوی لێ بێ ئەوا خودی خۆیان دەبنە ھۆكاری بەرھەم ھێنانەوەی ستەمەرەگەزیە كە لە بری پیاو بەوەی كە بە ئەوی دی دەڵێن عەزیەكەت زۆر كورتە، یان سنگت ھەموی دیارە....
با نمونەیەكش بۆ پیاوان دیاری بكەین كاتێ كە رەنگە بەدڵ حەز بكات مەشروباتی رۆحی بخواتەوە بەس بیر لە دەورەبەری دەكاتەوە كە رەنگە سەرزەنشتی بكەن بەھۆی ئەوەی داب و نەریتی موسوڵمانی رێگەی پێنادا.
یان رەنگە پیاوێك لەگەڵ ژنێك بژی كە ھیچ بەختەوەر نیە بەس لەبەر داب و نەریت و منداڵ ناتوانێ لێی جیا بێتەوە كەواتە خۆی دەبێ بە بەشێك لەستەم كردن لە خۆی سەرنجی خەڵكی بدەن لە بواری سیاسیدا لەراستیدا ئەوەی حزبی كوردی بە خەڵكی دەكا ھۆكاری ئەوەیە كە خودی خەڵك بەشدارە لەو ستەمەی كە حزب لێی دەكات چونكە خەڵك بێدەنگە، لە دزی و تاڵانی، داگیركركردنی زەوی و ھێنانی خواردنی بەسەر چوو ، گەر خەڵك ماڵی ئەو بەرپرسانە بكە ئامانج و باخ و داروبەردیان بسوتێنن لەبری شەقام و خوێندنگای ھەژاران دەتوانرا سنورێ بۆ دزی و تاڵانی وبازرگانیان دابنێن، كەواتە ھەبوونی ستەمكار بێدەنگی و لاوازی ستەملێكراوە.
دەمەوێ ھەر یەك لە ئێوە لە ژیانی رۆژانەی خۆتاندا ئەو كاتانەی دەبن بە بەشێك لەستەم و سەركوتی خۆتان یاداشتی بكەن و كردەی دژە ستەم لە خۆتانا دروست بكەن بۆ ئەوەی ئاستی ئاگایتان بەرز بكەنەوە لەسەر ئەوەی كە تۆ كێی؟ تۆ چیت دەوێ؟ تۆ دەبێ لەگەڵ خودی خۆت ئاشت بیتەوە.