دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16/09/2023

باوکی ژینا ئەمینی ڕفێندرا

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ شەممە، لەبەردەم ماڵەكەی خۆی باوكی ژینا ئەمینی، لەلایەن چەند چەكدارێكی سەر بە حكومەتی ئێران ڕفێندرا.

میدیا ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران ئاماژەیان بەوەكردووە، ڕفاندنی ئەمجەد ئەمینی باوكی ژینا بۆ ڕێگریكردنە لە دروستبوونی خۆپیشاندان لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە شەقامی "مامۆستا هەژار"ی شارۆچکەی "دانشگاە"ی شاری سەقز، لەلایەن ژماره‌یه‌كی زۆر لە هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکرا.

دوای ئەوەی بەتۆمەتی ئەوەی حیجابی نەكرد، لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە ئەشكەنجەدرا و دواتر توشی سەكتەی مێشك بوو، لەڕۆژی لە 16ی ئەیلول، ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ لە نەخۆشخانەیەکی تاران بەکاریگەری ئەشکەنجەدانەكە گیانیلەدەستدا و لە گۆڕستانی ئایچیان لە شاری سەقز زێدی لەدایکبوونی خۆی بەخاکسپێرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP