دواین هەواڵ

وەرزش‌

 17/08/2023

مباپی نەیهێشت نیمار لە پاریس بەردەوام بێت

هەرێم نیوز

نیماری بەڕازیلی دڵتەنگە لە مامەڵەی یانەی پاریسان جێرمان و پێی وایە هۆکاری بەڕێکردن و فرۆشتنی یانەکە لەسەر داوای کیلیان مباپی فەرەنسی بوە ،نیمار پێی وایه مباپی دژایەتی کردوەو مەرجی مانەوەی لە یانەکە بەستوەتەوە بە فرۆشتنی یاریزانە بەڕازیلیەکە.

نەیمار سەرسام بوو بە پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، سەرچاوەکەی بۆ ڕۆژنامەی “لیکیپی” فەرەنسی گەڕاندەوە، کە تیایدا وتی: هاوینی ڕابردوو مباپێ بە ڕوونی بۆ پاریس سانجێرمان ڕاگەیاند کە چیتر شوێن بۆ ئەو نەیمار نەماوە لە هەمان تیپ پێویستە یانەکە یەکێکمان هەڵبژێرێت، لەو ڕۆژەی کە بە شێوەیەکی کردەیی ڕاگەیەندرا کە نەیمار دەچێتە یانەی هیلال، مباپێ زۆر بە دڵخۆشیەوە گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەکان”.

لەماوەی ڕابردوودا کیلیان مباپی ڕایگەیاندبوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریسان جێرمان نوێ ناکاتەوە و لەبەرامبەردا کارگێڕی یانەکە لە ڕاهێنانەکان دووریان خستەوەو وێنەکانیانی مباپێ یان لە سەر دیواری یاریگای باخچەی شازادەکان هێنایه خوارەوە ،پاش هەواڵی دەسبەرداربونی نیماری بەڕازیلی پەیوەندی نێوان مباپێ و پاریس ئاسایی بوەو یاریزانەکە گەڕایەوە ڕاهێنانە بە کۆمەڵکان و بۆ هەفتەی دووەمی خولی فەرەنسی خۆی ئامادە دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP