دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 04/08/2023

بۆچی مرۆڤی ئێستا زۆر نەخۆشە یان زوو زوو نەخۆش دەکەوێت؟

ئارام_نریمان

لەگەل بەرەوپێشچونی ژیان و زیاد بونی تەکنەلۆجیا و بونی ژیانێکی خۆشتر لە جاران بەڵام نەخۆشیش بەرێژەیەکی زۆر زیادی کردوە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ چەن هۆکارێک:

یەکەم کەم بونەوەی خواردنی تەندروست لە چاو ژیانی پێشوودا، لە پێشودا هەرچی خواردن هەبوو سروشتی بوو، بەلام ئێستا زۆربەی بە دەرمان و کیمیای بەرهەم دەهێنرێت، ئەمەش وا دەکات کەمترین برێ ڤیتامینی تێدا بێت و مەناعە تا رادەیەک کەم دەبێتەوە، وە زیاد بونی خواردنی لە قوتوو نراو و خواردنەوە گازیەکان و وزە بەخشەکان کە زیانی زۆریان بۆ جەستە هەیە.

دووەم قەلەوی هۆکارێکی ترە بۆ نەخۆشی لە ئێستادا بەراورد بە پێشوو قەلەوی زۆر زۆر زیادی کردوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئێستا جوڵە کردن زۆر کەم بوەتەوە بەهۆی بونی ئۆتۆمبێلەوە کە لە پئشوودا زیاتر بە پیادە دەرۆیشتن و هەرچی کاری ڕۆژانەیە بە دەستی خۆیان ئەنجامیان دەدا.

سێیەم ئەو ڕۆن و زەیتانەی ئێستا هەیە زۆربەی هەرە زۆری ناتەندروستە و هۆکارە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و فشاری خوێن، بەلام لە سالەکانی پێشوو زیاتر رۆنی کوردی و کەرەی کوردی و دوگی حەیوان بەکار دەهات.

چوارەم زۆر بەکارهێنانی دەرمان لە ئێستادا نەخۆش هیچ سەبر و ئارامێکی نیە بۆ سەرئێشەیەکی کەم پەنا دەباتە بەر دەرمان، راستە دەرمان سودی زۆرە بەلام لەگەل ئەوەشدا زۆر بەکارهێنانی زیانی دەبێت، بەلام لە رابردوودا زیاتر پەنا دەبرایە بەر خواردنی سروشتی یان خۆیان چەند رۆژێک ئارامیان دەگرت تا چاک دەبونەوە.

پێنجەم هۆکارێکی تر ئەوانەی لە رابردوو لە گوند و لادێکان ژیاون ئەونە هیلاک بونە و خۆیان عەزیەت داوە توشی چەندین نەخۆشی بونە و نەیانزانیوە، ئێستا دێن فەحس دەکەن دەبینین توشی رۆماتیزم و زەخت و فەقەرات بونە بەهۆی زۆر هیلاکی و خۆ ئیهمالکردنەوە وایان لێ هاتوە.

شەشەم هۆکاری دەرونی لە ئێستادا بەهۆی بونی قەیرانەکان و کێشەی کۆمەلایەتیەکان وای کردوە خەلکانێکی زۆر توشی نەخۆشیە دەرونیەکان ببن بەلام لە رابردوو ئەم کێشە و خەم و خەفەت و نەخۆشیە دەرونیانە بونی نەبوو..

ئەمانە و چەندین هۆکاری تر هەیە کە مرۆڤی ئێستا بەراورد بە پێشوو زیاتر نەخۆش دەکەون.

بۆیە بەردەوام پزیشکان داوا لە خەلکی دەکەن بەهۆی ئەوەی ژیانی ئێستا زۆر سەرقالی کردوین و خواردن و کەش و هەوای گونجاومان کەمە بەلایەنی کەمەوە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 40 ساڵ زیاترە پێویست دەکات 4 مانگ جارێک یان 6 مانگ جارێک چەند فەحسێک هەیە بیکەن بۆ ئەوەی ئاگاداری تەندروستی خۆیان ببن...
ئامادەکردنی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP