هەرێم نیوز
حکومەتی عێراق مۆڵەتی کارکردنی لە کۆمپانیای ئەریکسۆنی سویدی لە وڵاتەکەی هەلپەسارد، ئەمەش دوای ئەوەی کە سوێد دووبارە مۆڵەتی بە پەنابەرێکی عێراقی دا، لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوێد لە ستۆکهۆڵم، بێڕێزیی بە قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق بکات.
عهلی موئهیهد سهرۆكی دهستهی ڕاگهیاندن و پهیوهندییهكانی عێراق ڕایگهیاند: بڕیاری ههڵوهشاندنهوهی مۆڵهتی كاركردنی كۆمپانیای ئیریكسۆن له ناوخۆی عێراق دهركرا، بههۆی ڕێگهپێدانی حكوومهتی سوێد به بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراقهوه.
لای خۆشییهوه هەیام ئەلیاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند كه وڵاتەکەی بڕیاریداوه ڕێگری له سهرجهم کۆمپانیا سوێدییەکان بكات لە سەر خاکەکەی کار بکەن.
وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە كه حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە هەموو کاروبارێک لەگەڵ کۆمپانیا سوێدییەکان لەو وڵاتە ڕابگرێت.
حکومەتی بەغدا پێشتریش داوای لە باڵیۆزی سوید لە بەغدا، جێسیکا سڤاردسترۆم کردبو عێراق جێبهێڵێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد، کۆتایی بە ئەرکی باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق بهێنێت.
لە بەغدای پایتەختیش لایەنگرانی رەوتی سەدر بەشەو هەڵیانکوتابوە سەر بینای باڵیۆزخانەی سوید لەو شارە و ئاگریان لە بەشێک لە باڵیۆزخانەکە بەردا.
هەموو ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە سهلوان مۆمیکا بە رەچەڵەک عێراقی لە 28ی حوزەیراندا لە بهردهم مزگهوتێكدا له ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید، قورئانی پیرۆزی لەژێر پارێزبهندیی پۆلیسدا سوتاندبوو.