هەرێم نیوز
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا سه‌رپه‌رشتیی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له به‌غدا، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، بە سەرپەرشتی تیمی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ تیمی باڵای حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووینەوە.
وتیشى: لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی برگەکانی تایبەت بە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئیتیحادی دا.
ئەوەشى خستەڕو، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە کە کارکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوت و چاودێری دارایی عێراق بەردەوام دەبن و بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام بدرێت.
پێشتر سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاندبوو، كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه پشك و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مانگانه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و بڕی دیاریكراو بگات، له‌مه‌ودا ته‌نیا داوای موچه له به‌غدا ناكه‌ین، به‌ڵكو داوای كۆی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌موو ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه، جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.