هەرێم نیوز
دۆسیەی یانەکە ڕەوانەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی پرێمەرلیگ کراوە، دوای ئەوەی یانەکە تۆمەتبارکرا بە 115 سەرپێچی لە یاساکان، سەرۆکی یانەی مانچستەر سیتیش بەو تۆمەتانە ڕازی نییە.
خالدون موبارەک نیگەرانە بووە لە هەوڵەکان بۆ لەکەدارکردنی وێنەی یانەی مانچستەر سیتی ،یانەکەمان بووە دووەم یانەی ئینگلیزی کە سێ نازناوبباتەوە ،بەڵام سەرکەوتنەکانیان بەهۆی ناڕێکی داراییەوە سێبەری لەسەرە.
موبارەک دەڵێت تا پڕۆسەی یاسایی بەردەوام بێت ناتوانێت باسی وردەکاری دۆسیەکە بکات. بەڵام ڕاهێنەری مانچستەر سیتی ناتوانێت نیگەرانیەکانی بشارێتەوە لە هەستکردن بەوەی کە هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ تێکدانی سەرکەوتنی پیپ گواردیۆلا و یاریزانان و ستافەکەی دەدرێن.
لە چاوپێکەوتنە ساڵانەیەکەیدا بۆ کۆتایی وەرز، بە ماڵپەڕی فەرمی مانچستەر سیتی ڕاگەیادووه
بەڵێ، (ئەم حاڵەتە) زۆر نائومێدکەرە چونکە زۆر کاری گەورە لەم یانەیەدا دەکرێت و تەنها لە گۆڕەپانی تۆپی پێدا کۆتایی نایەت.
پێشتر باسمان لە کارەکانی ناو یاریگا کردووە؛ بردنی سێ نازناو ئەوەی ئەم یاریزانانە ئەمساڵ بەدەستیان هێناوە باوەڕپێنەکراوە. هیوادارم خەڵک حوکمیان لەسەربدات بۆ دەستکەوتەکانیان لە یاریگادا. ئەم ڕووداوانە ڕاستەقیەن.
ئەو تۆمەتانەی سیتیزن 14 وەرز دەگرێتەوە لە وەرزی 2009/10 تا وەرزی ڕابردوو و دوای لێکۆڵینەوەیەکی چوار ساڵە لەلایەن خولی ئینگلیزییەوە.
مان سیتی ڕەنگە ڕووبەڕووی سزای بێ وێنە ببێتەوە، لەوانە سزادان، لێبڕینی خاڵەکان، غەرامەکردن و دەرکردنی لە خولەکە، بەڵام یانەکە بە توندی ڕەتیدەکاتەوە هیچ هەڵەیەکی کردبێت. سەبارەت بەم کەیسە زیاتری ووت؛
دیارە من ناتوانم باسی ئەوە بکەم بەداخەوە بە هۆکاری یاسایی. هەمیشە دوای زانینی ئەنجامەکە کۆمێنتمان دەبێت. ئێمە بە هەنگاوە یاساییەکانی ئەم پرۆسەیەدا تێدەپەڕین. نازانرێت چەند کات دەخایەنێت، بەڵام دوای تەواوبوونی قسە دەکەین. بەڵێن دەدەم بە ڕوونی بۆچوونەکانمتان پێ بڵێم.
من بۆچوونی خۆمم هەیە بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ سنووردارکردنم هەیە (بۆ قسەکردن).
تۆمەتەکانی هەڵسوکەوتی نادروستی دارایی کە ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی دەبێتەوە چین؟
موبارەک دووپاتیدەکاتەوە، سەرکەوتنی مانچستەر سیتی دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبردنی دروستی یانەکە، لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا. سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو ڕەخنانەی کە لە خەرجییەکانی یانەکە گیراوە، چونکە لە وەرزەکانی ڕابردوودا قازانجێکی پاکی بەرچاوی لە گواستنەوەکانی یانەکەدا تۆمارکردووە.
یانەکە لە وەرزی ٢٠٢٠/٢٠٢١دا قازانجی پاکی گواستنەوەکانی ٦٨.٥ ملیۆن پاوەندی تۆمارکردووە و لە وەرزی ٢٠٢١/٢٠٢٢دا قازانجەکەی ٦٧.٧ ملیۆن پاوەند بووە، پێدەچێت وەرزی ڕابردوو دوای نزیکەی ١٩٣ ملیۆن پاوەند لە فرۆشتن، لەنێویاندا ٦٥ ملیۆن پاوەند لە بەرهەمە ئەکادیمییەکان قازانجێکی زیاتری هەیە. موبارەک سەبارەت بە گەڕانەوەی 613 ملیۆن پاوەند یانەکەی لە وەرزی 2021/22 ڕایگەیاند؛
یانەکە داهاتێکی زۆر بەدەست دەهێنێت.
ئێوە سەیری فرۆشتنەکانمان بکەن بەپێی بەرهەمەکانمان لە ئەکادیمیای یانەکە و تیپی یەکەممانەوە. سەیری هەر یەکێک لە خەرجییەکانی ساڵانی ڕابردوومان بکەن و تەنها ئەمانە وەک ڕاستی قبوڵ بکەن. بەراوردمان بکە بە ڕکابەرەکانت چونکە خەڵک بەم شێوەیە ناومان دەبەن "زۆرترین خەرج دەکەیت" یان "گەورەترین تێکەڵەت هەیە". دەشڵێت: خۆزگە خەڵک دەوەستان و پرسیاریان دەکرد بۆ ئەوەی ڕاستییەکان ببیستن و دواتر کۆمێنت بکەن.
لە نوێترین ڕاپۆرتی 50 براندی تۆپی پێی داراییدا، مانچستەر سیتی لەم مانگەدا وەک بەنرخترین براندی یانەی تۆپی پێ لە جیهاندا دەستنیشانکرا و ڕایگەیاند، یانەکە لە دوای پەتای کۆڤیدەوە بە ڕێژەی 34% گەشەی بەهای براندەکەی بەخۆیەوە بینیوە. مانچستەر سیتی گەورەترین یانەیە لە گروپی تۆپی پێی سیتی کە تۆڕێکی ١٣ یانەی لە سەرانسەری جیهان لەخۆدەگرێت.
خالدون موبارەک زیاتری وت؛
ئەم یانەیە بە گشتی زۆر باش بەڕێوەدەبرێت. ئەمڕۆ بەهای ئەم گروپە شەش ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
بەهایەکی زۆرمان دروست کردووە و وەبەرهێنەری ئاست بەرزی جیهانیمان بۆ خۆی ڕاکێشاوە. چونکە ئێمە لێرە ئامێرێکی بازرگانیمان هەیە، کە یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان. کارگێڕەکانمان هەمیشە لەلایەن باشترین تیمەکانی جیهانەوە دەکرێنە ئامانج. بەهەر حاڵ ئەمە شانازییە بۆ ئێمە و ڕێزی لێدەگرم.
خەڵک پێزانینیان هەیە کە ئێمە لێرە بیناسازی دەکەین. نەک تەنها بەرهەمهێنانی باشترین بەهرەمەند لە گۆڕەپانی تۆپی پێ، نەک تەنها بەرهەمهێنانی باشترین بەهرەمەندی ئەکادیمی، بەڵکو ئێمە خەریکی بەرهەمهێنانی هەندێک لە باشترین کارگێڕانی جیهان، هەندێک لە باشترین سکاوتەکانی جیهان، هەندێک لە باشترین ستافی وەرزشی جیهان وە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر گەورەیی ئەو کارەی ئەم گروپە دەیکەن. ئێمە براندی تۆپی پێی ژمارە یەکین لە جیهاندا. ئەمانە ڕاستییەکانن.