هەرێم نیوز
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممە 27ی مانگ تاوەکو ڕۆژی شەممە 1ی مانگ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشوە و رۆژی 2ی مانگ دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، رۆژی سێشەممە 27ـی حوزەیرانی 2023 ، تا ڕۆژی شەممە یەکی تەمموزی 2023 ، لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشوی فەرمی دەبێت".
ئاماژەی بەوەش کردوە، پشوەکە وەزارەتی پەروەردە ناگرێتەوە، کە بە گوێرەی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، رۆژی سێشەممە 27ـی حوزەیرانی 2023 کۆتا تاقیکردنەوەی گشتیی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت.
ئەوەش هاتووە، ڕۆژی یەکشەممە دوی تەمموزی 2023، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، دوێنێ سێ شەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا، "بە بۆنەی جەژنی قوربان لە ڕۆژی سێ شەممە 27ـی 06ـی 2023 تاوەکو ڕۆژی یەک شەممە 02ـی 07ـی 2023 لەسەرجەم دامودەزگە حکوومییەکانی عێراق پشوو دەبێت."
ئەمە لە کاتێکدایە سعودیە رۆژی چوارشەممە 8ی 6ی 2023 وەکو یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان دیاریکردوە و لە عێراق و وڵاتانی دیکەی سوننە مەزهەبیش ئەو دەکرێتە جەژن.