دواین هەواڵ

عێراق‌

 20/06/2023

ڕۆژی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرا

هەرێم نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 18ی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵى وەک وادەی بەڕێوەچوونى پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرد.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران رێکەوتی 18ی 12ی  ئەمساڵ وەک وادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێم دیاریکرا.

ئەمە لە کاتێکدایە مانگی 3ی 2023 نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و دادوەر جەلیل عەدنان سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عەباس فەرحان فەتلاوی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان، تاووتوێی یاسای هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کرا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP