دواین هەواڵ

وەرزش‌

 31/05/2023

سەرکردەکانی بایەرمونیخ هەڵەبون لە دیاری کردنی بەڕێوەبەرەکاندا

هەرێم نیوز

سەرۆکی فەخری یانەی بایرن میونیخ باسی لە گۆڕانکارییەکانی ئیدارەی یانەکەی کرد.

بایرن میونیخ بۆ یازدەهەمین ساڵ لەسەریەک نازناوی بۆندسلیگای بەدەستهێنا و بەردەوامە لە باڵادەستی خۆی لە تۆپی پێی ئەڵمانیادا. باڤاری ئەم وەرزە پاڵەوانێکی درەنگ وەخت بوو لە کۆتا خولەکەکاندا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

ئولی هاینس، سەرۆکی فەخری یانەی بایرن میونیخ دەڵێت، بڕیاری سەرکردەکانی یانەکەمان بۆ دەرکردنی ئۆلیڤەر کان و حەسەن ساڵح حەمیدزیچ دروست بووە و ئەگەر تەنانەت سێ نازناوەکەشیان ببردایەتەوە ئەوا بڕیارە دروستەکەمان هەردەدا و دوورمان دەخستنەوە. هەرچەندە ئولی هانیس لە پۆستی سەرۆکی یانەی بایرن میونیخ نەماوە و هێربێرت هاینەر جێگەی گرتوەتەوە، بەڵام هێشتا بە کەسی یەکەمی یانەکە دادەنرێت. سەرۆکی فەخری بایرن میونیخ و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یانەکەیە، هەروەها بۆ ماوەیەکی زۆر ڕەخنەی لە شێوازی بەڕێوەبردنی یانەکە و تواناکانی کان و هامیدزیچ دەگرێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی کیکەر، ئۆلی هۆنێس دەڵێت؛

  ئێمە هەموو ئەم کارانەمان کرد بۆ ئەوەی سێ نازناوەکە بەدەست بهێنین و ئەمەش بڕیارێک بوو کە دەبوو بدرێت. تەنانەت دوای بردنەوەی سێ پاڵەوانێتی لە کۆتا ڕۆژدا، یانەکە بڕیاریدا ئەو گۆڕانکاریانە بکات و داوای وازهێنانی لە کارکردن لەگەڵ کان و هامیدزیچ کرد.

بە گەڕانەوە بۆ دواوە، سەرۆکی فەخری بایرن هەڵبژاردنی کان وەک بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە بە بڕیارێکی هەڵە دەزانێت و دەڵێت:

  کان پیاوێکی زۆر زیرەکە و گفتوگۆکردن لەگەڵ گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی نیشتمانی خۆش بوو. بەڵام گەورەترین کێشە و بێزاری من کاتێک بوو کە پێم وابوو دەتوانێت بەهێز و  خاوەن بڕیاربێت، بەڵام لەبری ئەوە خۆی بە ڕاوێژکارەکانی دەورە داوە و  ڕاوێژکارەکان تەدەخولی بڕیارەکانی دەکەن.
ئۆلی هاینس لە چەند بۆنەیەکدا بە ڕوونی ڕەخنەی لە ڕاوێژکارانی ئۆلیڤەر کان گرتبوو و ئاستەکانیان بە کارەساتبار ناوبردبوو. لە قسەکانی هۆنێسەوە دەردەکەوێت کە ئەگەر باڤاری لەم وەرزەدا هەموو ئامانجەکانیشی بەدەست هێنابا، ئەوا دوورخستنەوەی کان و هامیدزیچ حەتمی دەبوو، سەرکردەکانی یانەی بایرن میونیخ بەڕوونی ناڕازی بوون لە ئاستی بەڕێوەبەرەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP