هەرێم نیوز
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ دانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وت له بودجه ته‌رخان نه‌كراوه‌و بۆ دانه‌وه‌ى له 10% پاشه‌كه‌وت پێویسته یه‌ك ترلیۆن دینار بودجه‌ى هه‌رێم زیاد بكرێت.
هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەم كابینەیەدا حكومەت زۆرترین كاری لەسەر شەفافیەتی داهات كردوە، داهاتەكان رێكخراونەتەوە و دەیان ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، هەمو داهاتەكانیش لەلایەن دیوانی چاودێری هەرێم و عێراقەوە وردبینیان بۆ دەكرێت.
دەشڵێت: بۆدانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وت پێویسته له بودجه پاره‌ى بۆ ته‌رخان بكرێت.
ووتیشى، وه‌زاره‌تى دارایی حه‌زده‌كات نه‌ك له 10% به‌ڵكو زیاتر له 20%و 30% پاشه‌كه‌وت بداته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دیاریكردنى بڕه‌كه‌ى پاره‌ى بۆ ته‌رخان نه‌كرێت هیچ سودێكى نیه‌و حكومه‌تى عێراق پێویسته یه‌ك ترلیۆن بۆ بودجه‌ى هه‌رێم زیادبكات ئه‌وكات ده‌توانرێت 10% پاشه‌كه‌وت بدرێته‌وه.
دانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى فه‌رمانبه‌ران دواى زیادكردنى بڕگه‌یه‌ك بۆ بودجه‌ى عێراق بوه باس و خواسى نێو فه‌رمانبه‌ران و حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌وه بۆ موزایه‌ده‌یه‌و ناتوانن پاشه‌كه‌وت بده‌نه‌وه.