دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/05/2023

میدیا عێراقییەکان: دەستکاریکردنەکەی پشکی هەرێم لەبودجەی گشتی عێراق لابرا

هەرێم نیوز

میدیای عێراقیی ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتن کراوە بۆ لابردنی ئەو گۆڕانکارییانەی پەیوەست بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیا عێراقیەکان ئاشکرایانکرد، ڕێککەوتنی سیاسی کراوە و بڕیاردراوە گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق لاببرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەجیاتی گۆڕانکارییەکان سود لە دەقی ڕێککەوتنەکەی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم وەرگیراوە و هەندێک بڕگەی تێدا دەستکاریکراوە.

بڕیارە شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبەغدا دواین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە بودجەی عێراق و پشکی هەرێم تاوتوێبکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP