دواین هەواڵ

وەرزش‌

 29/05/2023

وشەیەک هۆکاری کردنەوەی دەرگای گفتوگۆکانە لە نێوان سەرۆکی ناپۆلی و لویس ئینریکی

هەرێم نیوز

لویس ئێنریکی بەجدی بیر لە ناپۆلی دەکاتەوە: پەیوەندی تەلەفۆنی دی لۆرانتیس ڕێگاکەی کردەوە.

سەرەتا بریکارەکانی ئینریکی بە نەخێر وەڵامی دایەوە ، بەڵام سەرۆک توانی بەجۆرێک مامەڵەبکات ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەست بە ڕێز و قەدرگرانی بکات.

دی لۆرانتیس بۆ لویس ئینریکی گرنگ بوو تەنانەت پێش ئەو ساتەوەختەش گفتوگۆی تێدابکەن ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە تەنها بیری لە پریمەرلیگی ئینگلیزی دەکردەوە، بەڵام سەرۆک توانی ڕێگایەک بکاتەوە و ئێستا ناپۆلی بیرۆکەیەکی تۆکمە و ئەگەرێکی بەهێزە بۆ ئینریکی.

لویس ئێنریکی خولیای خولی نایابی ئینگلیزی هەیە. چەند مانگێکی بەسەر بردوە بۆ باشترکردنی زمانی ئینگلیزی. هەر بۆیە یەکەم وەڵام بۆ ناپۆلی لە دەوروبەری ڕاهێنەرەکەو ئەوە بوو: "نا، سوپاس".

هەر بۆیە کاتێک سەرەتای ئەم هەفتەیە ناپۆلی پەیوەندی بە هاوڕێ و بریکارەکەیانەوە ئیڤان دی لا پێنا کرد، وەڵامەکە وشک بوو: " نەخێر سوپاس نامانەوێ لە دەرەوەی پریمەرلیگ کاربکەین"

بەڵام پەیوەندی تەلەفۆنی دی لۆرانتیس سیناریۆکەی گۆڕی.

لە کۆتاییدا دی لۆرانتیس حەساسیەتی بە نێوەندگیری  لایەنی سێیەم هەیە، توانی ژمارەی تەلەفۆنی تایبەتی و ئاشکرا نەکراوی لویس ئێنریکی بدۆزێتەوە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی پێوە بکات بۆ ئەوەی ئیڤان دی لا پێنا و وشەی "نەخێر" لە بیرۆکەی ڕاهێنەرەکەدا دەربکات.

 لویس ئێنریکی پێویستی بەوەیە گوێ بۆ داواکارییەکانی بگیرێت و هەست بە  قەدرزانی بکات ،ئەوەش لە ناپۆلی بۆی دەستەبەر دەکرێت.

و بۆیە لوچۆ داوای ماوەیەکی کردوە بۆ بیرکردنەوە. ئینریکی دەبێت لەوە تێبگات کە دەتوانێت چی لە ناپۆلی بدۆزێتەوە و چ ئۆفەرێک دەتوانێت لە پاریس یان ئینگلتەرا بێت.. ناپۆلی پەلە ناکات چونکە لویس ئێنریکی وەک ئامانجی یەکەمیان دەمێنێتەوە و پەیوەندییەکە بەردەوام دەبێت.

ئینریکی دەتوانێت هاندانێک بدۆزێتەوە لە ڕاهێنەرایەتیکردنی بەهێزترین تیپی خولی ئیتاڵیا لەگەڵ یەکێک لە گەنجترین و بەڵێندەرترین تیپەکان.

ڕێک هەر ئەم ئارگیومێنتانەن کە سەرۆک سوودی لێ وەردەگرێت، قەناعەتی بەوە هەیە کە دەکرێت وشەیەک بۆ تیپەکەش لە چامپیۆنسلیگدا هەبێت و ئێستا لویس ئێنریکی بە جددیتر بیری لێدەکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP