دواین هەواڵ

وەرزش‌

 22/05/2023

فرمێسکەکانی جۆنیۆر جیهانی تاساند

هەرێم نیوز

کارلۆ ئەنچیلۆتی لەسەر ڤینیسیۆس دەڵێت: ڤینیسیۆس چیتر نەیویست یاری بکات و منیش پێم گوت ڕاست دەکەیت توانای بەردەوامی قورسە، بە ناوبژیوانم گوت یارییەکە بوەستێنێت، خولی ئیسپانی کێشەیەکی گەورەی هەیە، هەموو یاریگاکە بە “مەیموون” ناویان دەبرد نەک تەنها یەک کەس، یاریکردن دەبێ دەستبەجێ ڕابگیرایە”.

 لەجیهاندا زۆر کەس هەن، تەنانەت لە بوارەکانی تریش جگە لە تۆپی پێ، کە ئازاریان هەیە لەبەر ئەوەی کەسێکی سەرکەوتوو لەبوارەکەی خۆیاندا، بۆیە بە خراپترین وەسفەکان ناویان دەبەن، هەمووی ئەو ڕوداوانە لەبەر ئەوەیە کەسی سەرکەوتوو گۆڕەپانەکەی داگیر کردوە، لە تۆپی پێدا چەندین یاریزانمان بینی کە بەدەست ڕەگەزپەرستییەوە دەناڵێنن، وە کەسانێک هەبوون کە هۆکاری لەناوچوونی ژیانی وەرزشی خۆیان بوون، وەک بالۆتێلی، چی ئەوەی لەم وەرزەدا لەگەڵ ڤینیسیۆس ڕوودەدات لە یاریگاکانی ئیسپانیا نابێت تەحەمول بکرێت، لە یارییەکی تۆپی پێدا لە دەرەوەی یاریگای بێرنابیۆ، کوڕە بەڕازیلییەکە تووشی ڕەگەزپەرستی دەبێت هەموو ئەمانە بە ژمارە یەک دادەنرێت لە ئیسپانیا ئێستا بۆ ئەوەی کەسایەتییە بەهێزەکەی پشتڕاست بکاتەوە، ڤینیسیۆس ڕاشکاوانە پارێزگاری نەدۆزیەوە، نە لەلایەن ناوبژیوانەکانەوە و نە لەلایەن فیدراسیۆنی ئیسپانیاوە، تەنانەت لە یانەکەی ڕیال مەدریدیشەوە، ئەوەی لەگەڵیدا ڕوودەدات ڤینیسیۆس جونیۆر شەرمەزارییە بۆ تۆپی پێی ئیسپانیا

پاش یارییەکە سەرۆکی وڵاتی بەڕازیل (لولا) پشتیوانی بۆ ڤینی دەربڕیو داوای لە فیفا و یوفا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد چارەسەرێک بۆ دیاردەی ڕەگەز پەرستی بدۆزنەوەو بنبڕی بکەن.

یاریزانانی وەکو کیلیان مباپی و نیمار داسیلڤا و کاماڤینگا و ڤاڵڤێردی چەندین ئەستێرەی تر پشتیوانی خۆیان بۆ یاریزانەکە دەبڕی و بۆیان نوسی بوو "ڤینی تۆ بەتەنهانیت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP