دواین هەواڵ

عێراق‌

 05/05/2023

عێراقییەکان یەک ملیۆن منداڵیان لە ماوەى ساڵێکدا خستۆتەوە

هەرێم نیوز

رێژەی منداڵبون لە عێراق  رو لە هەڵکشانە و تەنها لە ساڵی رابردو نزکەی یەک ملیۆن منداڵ لەدایک بون، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022 تەنها 40 هەزار منداڵ لەدایک بون.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، شارەکانی بەغداد، بەسرە و نەینەوا بوە لە ریزبەندیی ئەو شارانەدان کە زۆرترین منداڵیان تێدا لەدایک بوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بە دیاریکراوی زیاتر لە  903 هەزار و 16 منداڵ له‌ ناوخۆی عێراق و سێ هەزار و 15 منداڵی دیكه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌دایكبون، لەو ژمارەیەش ریژەی کوڕ زیاترە بەراورد بە کچان.

ئەوەش هاتوە، رێژەی 76%ی ئەو منداڵانە لە نەخۆشخانەی حکومییەکان لەدایک بون و 14% شیان لە نەخۆشخانە تایبەت و بنکە تەندروستییەکان لەدایک بون.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەپێی ئامارێک لە هەرێمی کوردستان ساڵی رابردو بە نزیکەی، 40 هەزار منداڵ لەدایک بون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP