دواین هەواڵ

وەرزش‌

 02/05/2023

میسی چوە ڕیزی یاساشکێنەکان لە پاریس

هەرێم نیوز

ئه ستێره ی ته مه نی 35 ساڵی ئەرجەنتینی لیۆ میسی پابەندی بڕیاری گالێتی ڕاهێنەر نەبوەو چوەتە وڵاتی سعودیە

 لیۆنێل مێسی هیچ نیازێکی نییە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ بکاتەوە، دوای یەک ڕۆژ لە دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر لۆریەن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، گەشتێکی بۆ سعودیە ئەنجامداوە

 گەشتەکەی لیۆنێل مێسی بۆ سعودیە هاوتەریب بوو لەگەڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ وەزارەتی گەشتوگوزاری ئەو وڵاتە تا ئێستا هەموو شتێک ئاسایی دەردەکەوێت، بەڵام یانەکە بڵاویکردەوە، ئەم گەشتە بەبێ مۆڵەتی کریستۆف گۆڵتی ڕاهێنەر و لویس کامپۆس بەڕێوەبەری وەرزشی ئەنجامدراوە.

 بڕیار بوو یاریزانانی پاریس سانجێرمان ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ڕۆژێک پشوویان هەبێت، بەڵام دوای دۆڕانی ژمارە شەشی پاریسیەکان لەم وەرزەدا لە خولی فەرەنسا، پشووی ڕۆژی دووشەممە هەڵوەشایەوە و یاریزانانی تیپەکە دەستیان بە ڕاهێنان کرد بەڵام لیۆنێل مێسی کە پێشوەختە وادەی دیاریکراوی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ وەزارەتی گەشتوگوزاری سعودیە هەبوە گەشتەکەی ئەنجامداوە، ئەو گەشتەی لە ڕۆژێکدا ئەنجامدا کە یاریزانانی دیکەی پاریس پابەندی مەشق و ڕاهێنانەکان و بڕیاری ڕاهێنەربون کە پشوەکەیان هەڵوەشاوەتەوە.

 پێش ئەم گەشتە مێسی مۆڵەتی لە لویس کامپۆس و کریستۆف گۆڵتیە وەرنەگرت، چونکە تەنها لەم بەروارەدا دەبوو گەشت بۆ سعودیە بکات.  دوای هاتنی وەرزی گەرما بۆ سعودیە میسی نەیتوانیوە ئەم گەشتە دوابخات.  ئامادەنەبوونی بێ مۆڵەتی ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینییە لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا بووە هۆی گفتوگۆیەکی درێژخایەن لە ژووری جلگۆڕینی پاریسان جێرمان، بەشێک لەو یاریزانانەش تووشی شۆک بوون بەو کارەی مێسی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP