دواین هەواڵ

کوردستان‌

 04/04/2023

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سودانی دەستیپێکرد

هەرێم نیوز

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، دواتر کۆبوونەوەی نێوانیان دەستیپێکرد. 

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی قۆناغە کۆتاییەکانی ڕێککەوتنی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت.

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP