دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/03/2023

سەفین دزەیی و كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەسەر راپۆرتەکەی ئەم دواییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونە

هەرێم نیوز

سەفین دزەیی و كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەسەر راپۆرتەکەی ئەم دواییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونە.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەڕێز ئیرڤین هیکس، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کورستان کرد.

لە دیدارەکەدا بەرپرسی فەرمانگە باسی لە پەیوەندی دێرین و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کردو بایەخی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی لەبوارە جیاجیاکان کرد. 

هەروەها گفتوگۆو بیروڕایان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و ڕاپۆرتی ئەم دواییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بوارەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری هاوبەش ئاڵوگۆڕ کرد. 

لەلایەن خۆیەوە کونسوڵی گشتی خۆشحاڵی خۆی دەبڕی بەم دیدارە و ئاماژەیدا بە پەیوەندی دۆستانە و هاوپەیمانی نێوان حکومەتی هەرێم و ئەمریکا و جەختی لە بەردەوامی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و بازرگانی. 

لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP