دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/03/2023

لەمەودوا مامۆستایانی ئاینی سەردانی چاکسازییەکان دەکەن

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی ھەرێم رایگەیاند، چیتر مامۆستایانی ئایینی لە مانگێکدا سێجار سەردانی چاکسازییەکان دەکەن بە مەبەستی پێشکەشکردنی سیمینار.

ئیحسان عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رێککەوتوون، لە مانگێکدا سێجار مامۆستایانی ئایینی سەردانی چاکسازییەکان بکەن بۆ پێشکەشکردنی سیمینار بۆ گیراوان.

روونیشیکردەوە، بەهۆی ئەوەی کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان پابەندە بەلایەنی ئایینی، بۆیە لەرێگەی مامۆستایانی ئایینیەوە دەیانەوێت کاریگەری لەسەر دەروونی زیندانیکراوان دروستبکەن کە پێشتر تاوانیان ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تەندروست بگەڕێنەوە بۆ ناو کۆمەڵگە.

هەروەها ئیحسان عەبدولرەحمان، سوپاسی ئەو هەڵوێستەی مامۆستایانی ئایینی کرد کە بێبەرامبەر مانگانە سێجار سەردانی چاکسازییەکان دەکەن و ئەو سیمینارانە پێشکەش دەکەن، کە ئەم هەناگەوەش بە هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی و یەکێتی زانایان ئەنجامدەدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP