دواین هەواڵ

ئابوری‌

 26/03/2023

بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: ئەمساڵ هەرچی گەنمە لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە جووتیاران وەردەگیرێت

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم رایگەیاند، ئەمساڵ هەرچی گەنمە لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە جووتیاران وەردەگیرێت، دەشڵێت، لە یەکی مانگی چوارەوە، وەرزی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەستپێبکات، هەروەها نرخی هەر تۆنێک گەنم، 850 هەزار دینار دیاریکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەمە، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 23ـی ئەم مانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران لەگەڵ وەزیری بازرگانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەتەوە و بڕیاردراوە لە یەکی مانگی چوارەوە، وەرزی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە نێوەڕاست و خوارووی عێراق دەستپێبکات، هەروەها نرخی هەر تۆنێک گەنم، 850 هەزار دینار دیاریکراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لە کۆبوونەوەکەی 23ـی مانگدا بڕیاردراوە 500 ملیار دینار وەکو قۆناخی یەکەم بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی بازرگانی، کە لە وەرزی وەرگرتنی گەنم، دەبێ لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەو پارەیە بگاتە دەستی جووتیاران.

دەشڵێت، "ئەمساڵ هەرچی گەنمە لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە جووتیاران وەردەگیرێت."

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق ساڵانە پێویستی بە 5 ملیۆن تۆن گەنم هەیە، لە هەرێمی کوردستانیش زیاتر لە 750 هەزار تۆن گەنم پێویستە، ئەگەر پێنج ملیۆن گەنم لە جووتیاران وەربگیرێت، پێویست بە هاوردەکردنی گەنم ناکات.






Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP