دواین هەواڵ

کوردستان‌

 26/03/2023

سه‌رۆكی هه‌رێم ڕۆژى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی دیاریكرد

هەرێم نیوز

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریكرد و بڕیاریدا 19ی 11ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 18ی تشرینی دووه‌می 2023ی وه‌ك رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كرد.

ە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە: "18/11/2023 وەکو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا".

لە خاڵی دووەمی فەرمانی سەرۆکی هەرێم ئاماژە بەوەکراوە: "گشت لایەنە سیاسییەکان پابەند دەبن بە ئەنجامدانی کاری پێویست بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی بۆ جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە".

لە خاڵی سێیەمی ئەو فەرمانەدا ئەوەخراوەتەڕوو: "ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت".

دڵشاد شەهاب، راشیگەیاند: "سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوا لە پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم فراکسیۆنەکان دەکات، پەلە بکرێت لە هەنگاوی متمانە بەخشین و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی لە ماوەی یاسایی خۆیدا دەست بە کارەکانی خۆی بکات، هەروەها بۆ چارەسەری یاسایی ئەو ناکۆکیانەی لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان هەن، کە ئێستا پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکان بەو ئاراستەیە دەڕۆن کە هەمواری یاسا بکەن، بۆیە پێویستە ئەمەش لە ئەولەویەتی سەرجەم فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بێت، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت".

وتیشی: "سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان دەکات، بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و مافی یاسایی و دەستووری خەڵکی کوردستان بخرێتە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانی تر و گیروگرفتەکانی لەبەردەم هەمواری یاسا و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن هەن بەلاوە بنرێن".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP