دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 25/03/2023

چەند رێگایەک بۆ خۆپاراستن لە هەستی تینوویەتی لە مانگی رەمەزاندا

هەرێم نیوز

كەمكردنەوەی یان نەهێشتنی تینوویەتی لە مانگی رەمەزان یەكێكە لەو پرسیارانەی زۆر لە رۆژووانان بە داوای وەڵامەكەیدا دەگەڕێن و پسپۆڕێکی زانستی خۆراکیش چەند رێگایەک بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو هەستەدا دەخاتەڕوو.

د.كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك چەند رێگایەکی بۆ کەمکردنەوە یاخود نەهێشتنی هەستی تینوویەتی لە رەمەزاندا خستووەتەڕوو، کە بریتیین لەمانە:"

۱ ــــ خواردنەوەی هەشت پەرداخ یان زیاتر لە ئاو لەنێوان بەربانگ و پارشێو، هەموو ٣٠ خولەک جارێك یەك پەرداخ ئاو بخۆرەوە، ئاوەكە فێنك بێت یان ئاساییە باشترە لە ئاوی زۆر سارد
۲ ــــ خواردنی سەوزە و میوە زۆر گرنگە بە تایبەت ئەو جۆرانەی بڕێكی زۆر ئاویان تێدایە وەك ترۆزی ، خەیار ، شووتی ، قەیسی ، هەوڵ بدە سێ بۆ چوار جار لە نێوان بەربانگ و پارشێو بیان خۆیت
۳ ـــ دوور بكەرەوە لە خواردنەوەی بڕی زیاتر لە دوو كووپ لە چا و قاوە و ئەو خواردنەوانەی ماددەی كەڤاینیان تێدایە
٤ ــــ هەوڵ بدە خواردنی كوڵاو و برژاو بخوێت و لە خواردنی سوركراوە دوور كەویتەوە
٥ ــــ زۆرتر سەوزە و میوە بخۆ بە تایبەت ئەوانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەك مۆز، سندی، قەیسی، هەڵوژە، رێواس، شلیك
٦ ـــ خۆت بە دوور بگرە لە خواردنی خۆراكی سوێر و پڕ بەهارات و ترشیات و سوێر كراو
۷ ـــ هەوڵ بدە چەرسی سوێر كراو نەخۆیت ئەگەر خواردیشت پێویستە بە كاڵی بێت و رۆژانە بڕەكەی لە ناو لەپی دەست زیاتر نەبێت
۸ ـــ ـ پێویستە ژەمی پارشێو بخورێت و چەند بتوانرێت، دوا بخرێت خواردنی زەڵاتە لە كاتی بەربانگ و پارشێو زۆر بە سوودە
۹ ـــ دوور كەوتنەوە لە مانەوە لە شوێنی گەرم بۆ ماوەیەكی زۆر و ئەنجام دانی وەرزشی قورس بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ بەیانیان لە ترسی وشك بوونەوە
۱۰ ـــ كەمكردنەوەی خواردنی شیرینی ( نەخواردنی باشترە ) ، رۆژووەكەت بە میوەیەك بشكێنە ، ئەگەر شیرینیت خوارد، هەفتەی دوو جار و دوو سەعات دوای بەربانگ، لە بری ئەوە مێوژ و قەیسی وشك كراو بخۆ
۱۱ ـــ لە جیاتی شەرەبەتی ئامادەكراو و گیراوە، شەربەتی فرێش لە ماڵەوە ئامادە بكە و بیخۆرەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP