هەرێم نیوز
ژه‌می پارشێو ژه‌مێکی سه‌ره‌کی و گرنگی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه که پێویسته بخورێت و تا دره‌نگتر بخورێت باشتره، لێرەدا دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک، باشترین جۆره‌کانی خۆراک و خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو دەخاتەڕوو.
باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو:
1- یه‌کێک له‌م خۆراکانه: یه‌ک قاپ ماست یان هێلکه‌ی کوڵاو یان په‌نیر یان نیسکێنه یان گوێز و هه‌نگوین یان یه‌ک قاپ ماست یان نۆکا و یان لۆبیای کوڵاو.
2- نانی تیری یان هه‌ورامی (ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشتره) + دو بۆ سێ ده‌نک زه‌یتون.
3- میوه‌یه‌ک یان سه‌وزه (شوتی، کاڵه‌ک، ترۆزی، خه‌یار، قه‌یسی، خورما ، مۆز، چواله‌ی سه‌وز، هه‌ڵوژه، رێواس، شلیک).
4- یه‌ک بۆ دو په‌رداخ ئاو
- باشترە چا نه‌خورێته‌وه؛ ئه‌گه‌ر خورایه‌وه له یه‌ک پیاڵه زیاتر نه‌خورێته‌وه.
- پێویسته تا نیو کاتژمێر پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نه‌که‌وێت و نه‌خه‌وێته‌وه.
خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو :
1- برنج و شله.
2- خواردنی سوورکراوه.
3- شیرینی و چه‌وری.
4- فاست فود.
5- شه‌ره‌به‌تی گیراوه و شه‌ره‌به‌تی فرێش و خواردنه‌وه گازییه‌کان.
6- خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێر کراو.