دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 19/03/2023

شێوازی ژیان و خۆپاراستن لە شێرپەنجە

د.بینایی کامەران 

ئەو شێوازی ژیانەی گرنگە بۆ تەندروستی خانەکانی لەش بە تایبەتی خانەی گەدەو ڕیخۆڵە ئەوەنەی کە لە دەسەڵاتی خۆمانن شێوازی ژیانمانە ( چونکە جینات کاریگەری خۆی هەیە ) بۆ دوور بوون لە نەخۆشی بەتایبەتی شێرپەنجە: 

١-  پاراستنی تەندروستی مێشك :- واتە کەم کردنەوەی سترێس و دڵە ڕاوکێ و خەمۆکی بە خەوتنی تەندروست ( شەو زوو بنوینو بەیانیان زوو هەستین) و جووڵەو وەرزشی ڕۆژانە ...

( لە ڕۆشتنی پێ بۆ هەر جۆرە وەرزشێك هەفتەی ٣-٤ کاتژمێر) ، هەناسەی قووڵ و وەرزشی یۆگا ....

٢- پاراستنی کێشی تەندروست :- واتە لاوازی و قەڵەوی هەردووکیان هۆکارن بۆ کەمی بەرگری و تێكچوونی هۆرمۆنو بەرگری لەش و  ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشی.

٣- دوور کەوتنەوە لە زۆر خواردنە بێ سودەکان بەپێچەوانەوە  خواردنی خۆراك وسەوزە بەسودەکان :- دوورکەوتنەوە لەخواردن وەك ( شەکر و شیرینی و شەربەتو خواردنەوە گازیەکان و فاست فوودو  ، خواردی گۆشتی دەستکاری کراوو ...) 

خواردنی باش و بەسود( سڵق و سپێناخ و جەرجیر و تۆلەکەو قارچك قەرنابیت و بروکۆلیو زەڵاتەو شلەو شۆرباکان، لیمۆ,  زەردەچەوەو دارچینیو سیر ، ....هتد)

٤- خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو  ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکاندا .

٥- دوورکەوتنەوە لە جگەرەو  نێرگەلەو خوارنەوە کحولیەکان .

کەواتە شێوازی ژیان لە رووی خەوو جوڵەو خواردن و خواردنەوەکانی ڕۆژانەمان، کاریگەری زۆری هەیە بۆ ئەگەری تووشبوون بە زۆربەی نەخۆشیەکان  لەوانە شێرپەنجە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP