هەرێم نیوز
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وادەی پشووەکانی ئادار و نەورۆزی راگەیاند و لە 11ی ئەم مانگەوە پشوو دەستپێدەکات.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پشوەکانی ئادار و نەورۆز لە 11/3/2023 دەست پێدەکات تا 24ی مانگ، دواتر دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.
ئەوەشى خستەڕو، "لە 29/4/2023، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ قۆناغەکانی ناکۆتا دەستپێدەکات، بەڵام تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 و 12 لە 1ی نیسان دەستپێدەکات، هەروەها قوتابخانەکانی تورکمانی و سریانی دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەرەکان بەپێی یاد و بۆنەکانی خۆیان بیگونجێنن".