هەرێم نیوز
بڕیاردرا گوژمەی ٢٠ ملیار و ٨٤٨ ملیۆن دینار بۆ ماوەی ٣ ساڵ، بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی پارێزگای سلێمانی خەرج بکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی ٢٠ ملیار و ٨٤٨ ملیۆن دینار بۆ ماوەی ٣ ساڵ، بەمەبەستی گواستنەوەو کۆکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاک لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی
گوژمەکە بەم جۆرە خەرج دەکرێت:
گوژمەی ٩ ملیار و ٩٧٥ ملیۆن بۆ ماوەی ٣ ساڵ بۆ سنوری زۆنی (٢) دوكان، گوژمەی ١٠ ملیار و ٨٧٣ ملیۆن بۆ ماوەی ٣ ساڵ بۆ سنوری زۆنی (٣)چەمچەماڵ لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی خەرج دەکرێت.