دواین هەواڵ

کوردستان‌

 08/02/2023

كونسوڵگه‌ری توركیا له‌ هه‌ولێر، داوای هاوکاری له‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

هەرێم نیوز

كونسوڵگه‌ری توركیا له‌ هه‌ولێر، داوا له‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هاوكاری لێقه‌وماوانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌ بكه‌ن كه‌ وڵاته‌كه‌یانی گرتووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەمە 8ی 2ی 2023، كونسوڵگه‌ری گشتی توركیا له‌ هه‌ولێر لە راگەیەنراوێکدا داوایكردووه‌، هاووڵاتییان ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ ببه‌خشن كه‌ پێداویستی سه‌ره‌تایین بۆ لێقه‌ومانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ و گواستنه‌وه‌ی ئاسانه‌، له‌وانه‌ش، جلوبه‌رگی زستانه‌، به‌تانی، چیسه‌ خه‌و و خواردنی قوتوكراو.

دەقی راگەیەنراوەکەی کونسوڵگەری تورکیا لە هەولێر:



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP