هەرێم نیوز
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێوه شه‌پۆلێكی سه‌رما رو له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "له ئه‌نجامی نزیكبونه‌وه‌ی كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ی ده‌ریای ناوه‌راست له‌رۆژئاوای عێراق كه بارسته هه‌وایه‌كی ساردی له‌گه‌ڵدایه بوه‌ته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ له رۆژئاوای عێراق و له‌كاته‌كانی ئێستاشدا كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناجێگیره و بڕێك شێ و گه‌رمی له‌باشوری عێراقه‌وه هاتۆته ناوچه‌كانمان له‌چه‌ند كاتژمێری ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر هه‌یه ببێته هۆی چالاكبونی هه‌وره تریشقه و تاوه باران له‌ناوچه جیاجیاكاندا له‌گه‌ڵ خۆڵبارین تا كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی سێشه‌ممه به‌مشێوه‌یه كه‌ش ناجێگیر ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "له ئه‌نجامی هاتنی سه‌نته‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ سه‌ر ناوچه‌كانمان و قوڵبونه‌وه‌ی بارسته هه‌وا سارده‌كه سبه‌ی سێشه‌ممه كاریگه‌ری شه‌پۆلی به‌فر و بارانبارین فراوان ده‌بێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ته‌واوی ناوچه شاخاویه‌كان به‌درێژایی كاته‌كان به‌فربارین ده‌بێت و له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكانیش بارانی به‌رده‌وام و هه‌ندێك كات پچر پچر ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی 4 تا 6 پله نزمتر ده‌بنه‌وه، چالاكی با مامناوه‌ند به‌رده‌وام ده‌بێت به‌خێرای 20 تا 35 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا له ئاڕاسته‌ی باشوری رۆژئاواوه".
ده‌شڵێت، "له‌كاته‌كانی سبه‌ی شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزمده‌بنه‌وه و پێشبینیمان وایه به‌فر تا ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی دابه‌زێت و له‌سه‌نته‌ری شاری دهۆكیش به‌تێكه‌ڵی به‌فر و باران بێت و ته‌واوی ئه‌و شوێن و ناوچانه‌ی به‌رزییان زیاتره له 700 مه‌تر له ئاستی ڕوی ده‌ریا به‌هه‌مانشێوه سبه‌ی شه‌و كه‌ش گونجاو ده‌بێت بۆ بارینی به‌فر".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی چوارشه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله به‌لاوازی له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان ده‌مێنێته‌وه و كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان كۆتایی به‌به‌فر و باران دێت ته‌نها له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم به‌رده‌وامی ده‌بێت تا كاتی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ، به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌و بارسته هه‌وا سارده‌ی هه‌یه زیاتر ده‌بێت و تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئاینده 11ی مانگ كه‌شێكی سارد به‌رده‌وامی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزمترده‌بنه‌وه به جۆرێك له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكان له‌كاته‌كانی شه‌ودا پله‌كانی گه‌رما بۆ سفر و ژێر سفری سه‌دی نزمده‌بنه‌وه، له‌ناوچه شاخاویه‌كانیشدا 8 تا 15 پله به‌جیاوازی به‌رزی شاخه‌كان بۆ ژێر سفری سه‌دی داده‌به‌زن".