هەرێم نیوز
وتەبێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند، له نزیكترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می نێوان پارتی و یه‌كێتی ئەنجامدەدرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سۆران جه‌مال تاهیر وتەبێژی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یه‌كێتی ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن و داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، پێویستی به چه‌ند بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه، له‌وانه، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌بوونی سه‌قامگیری ئابووری و ئه‌منی.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ شەمە 28ی 1ی 2023، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە، راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، رایگەیاند، بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو، هەروەها هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.