هەرێم نیوز
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لەهەژماری خۆی لەفەیسبوک دوو وێنەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، سەردانێکی ھەڤاڵانە،
ھەڤاڵان شێخ جەعفەر و حاکم قادر، ئێستا سەردانیان کردم.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە تەواوی بۆچونەکانمان دا ھاوڕا بوین لەسەر کۆی دۆخی سیاسی و یەکێتی، بیر و رامان ئاڵوگۆر کرد و ھەندێک پێشنیاریشمان گەڵاڵە کرد.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، هەفتەی رابردوو مەلا بەختیار لەگەڵ ژمارەیەک لەسەرکردەکانی ئاڵای شۆڕش (ئاش) سەردانی گوڵەخانەیان کرد بۆ لای محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانکرد.
مەلابەختیار یەکێکە لەسەرکردەکانی یەکێتی و نەیشاردووەتەوە کە ناڕازییە لەسیاسەتی ئێستای یەکێتی و بەڕێوەبردنی یەکێتی لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە.
لەدوای دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی لە هاوسەرۆکی یەکێتی ناڕەزایەتی لەناو ریزەکانی یەکێتیدا زیاتر بووە و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، هیچ رۆڵێکی بۆ سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی و ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانیش نەهێشتووەتەوە و خۆی بەهەموو کارەکاندا رادەگات، تەنانەت دەستێوەردانی ئاشکرا لەکاروباری حکومەتیش دەکات، بەبێ ئەوەی حساب بۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بکات.