دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19/01/2023

لە چەمچەماڵ بوتڵێکی غاز لە ماڵێکدا تەقییەوە

هەرێم نیوز

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی تەکیەی چەمچەماڵ بەهۆی گڕگرتن و تەقینەوەی بوتڵی گازەوە، ژنێک لەکاتی ئامادەکردنی خوانی بەیانی بریندار بوو.

مەمەند رەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیە ڕایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 06:00ی بەیانی بووە، بەهۆی گڕگرتنی بوتڵەکە و تەقینەوەیەوە، ژنەکە چەند شوێنێکی سووتاوە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ دەڵێت، "ئافرەتەکە تەمەنی 50 ساڵە، چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و تەندروستیی جێگیرە."

بەهۆی ئەو رووداوەوە، بەشێکی زۆری ماڵەکە ئاگری گرتووە و داڕووخاوە. چەند خانوویەکی دراوسێکیانیش زیانیان پێگەیشتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP