دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 23/12/2022

ئایا مل تەقاندن و پەنجە تەقاندن زیانی هەیە ....!؟

ئا: دەریا سەمین

هەندێك كەس لەكاتی نا ئارامی دەروونی، توڕەبوون و ماندووێتی، پەنا بۆ پەنجە و مل تەقاندن دەبەن.
پەنجە تەقاندن ..!!

تەقاندنی پەنجەكان ئەگەر بووە خووێكی رۆژانە و ئەنجامدانی بۆ سەرووی پێنج ساڵ درێژەی كێشا ئەوا زیان بە جومگەكان دەگەیێنێ، دەبێتە هۆی كەمبوونی مادەی لینجی synovial fluid ، بەمەش نێوانی كڕكراگەكە بەرەو وشكبوون و رەقبوون دەچێ، لەئەنجامدا ئێسكی جومگەكان تووشی داخوران دەبن و كەسەكە تووشی نەخۆشی سەوەفان دەبێ، هەندێجاریش كاریگەری لەسەر بەستەری نێوان جومگەكان دەبێ و تووشی ئاوسانیان دەكات، لەئەنجامدا جوڵەی پەنجەكان كەمدەبێتەوە
تەقاندنی مل …!

زیانەكانی تەقاندنی مل لە پەنجە تەقاندن مەترسیدارتریشە، چونكە مل پاڵەپەستۆی زیاتری دەخرێتە سەر بۆ تەقاندنی، ئەم پاڵەپەستۆیە زۆرجار دەبێتە دەرچوونی كڕكراگەكانی مل لەشوێنی خۆی، ئەگەر دەرچوونەكە زۆربێ كاریگەری لەسەر دركە پەتك دەبێ و هەندێكجار بەوهۆیە دەست تووشی سڕبوون دەبێ”، هەروەها دەڵێ”مەترسی مل تەقاندن لە دروستبوونی دڵۆپەی گازییە لەنێو ماددەی لینجی synovial fluid بەتایبەت كاتێك ئەو دلۆپانە بە رێگەی دەمارەكان دەگەنە مێشك و زۆرجار تووشی جەڵتەی دەكەن”.

تەقاندنی جومگەكان هیچ سوودێكی نییە، بەپێچەوانەوە زیانی زۆر بە جومگەكان دەگەیێنێ، بۆیە پێویستە خەڵك خۆی لەخووی تەقاندنی جومگەكان بەدووربگرێ، چونكە جومگەكان وەك ئەندامەكانی دیكەی لەش نین، كە زیانیان پێگەیشت چارەسەریان ئاسان بێت”.
«بەهیوام لەش ساغ بن »



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP