دانەر ئەسڵان
هۆگۆ لۆریس گۆڵچی و کاپتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتی فەڕەنسا لە یەکەم لێدوانی دا پاش تەواو بوونی جامی جیهانی و لە دەست دانی نازناوی پاڵەوانی جیهان لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئاشکرای کرد: (ئەرجەنتین لە ئێمە باشتر نەبوون هەردوولا هاوتا بووین لە هەموو شتێک دا تەنها شتێک کە ئێمە نەمان توانی لەگەڵی مامەڵە بکەین بوونی میسی بوو گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد لە پشت تۆمار کردنی گۆڵی دووەمەوە بوو گۆڵی سێیەمیشی تۆمار کرد بە ڕاستی ئەو مرۆڤ نییە بونەوەرێکی ئاسمانی یە دەنا هیچ یاریزانێک ناتوانێت بەو شێوەیە بەرامبەر بە هێزی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ببێتەوە ... ئەو بێ دوو دڵی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ یە).