هەرێم نیوز
وەزیری تەندروستی عێراق بڕیاریدا ئەو کەسانەی کە ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراقن بۆ وەرگرتنی دەرمان یان نەشتەرگەری لەنەخۆشخانە حکومییەکاندا لەبەرامبەردا هیچ بڕە پارەیەکیان لێوەرناگیرێت.
به‌پێی نوسراوێك كه واژۆی ساڵح مه‌هدی حسناوی، وەزیری تەندروستی عێراقی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عێراق كراوه، تیایدا هاتوه، ئەو کەسانەی کە ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراقن كاتێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان ده‌كه‌ن هیچ بڕە پارەیەکیان لێوه‌رناگیرێت.
بڕیاره‌كه رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ناگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له ماوه‌ی رابردودا له زۆرێك له بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراقدا هاوڵاتیان و چین و توێژه‌كان بێبه‌شكراون.