هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگەیاند، گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی 25 مێگاواتی كاره‌بای به وزه‌ی خۆر له‌گه‌ڵ (پلوتۆ ئۆتۆ سایکڵ) واژۆکرا.
وەزارەرتی کارەبای حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،"ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ـی 12ی 2022، لە مەراسیمێکدا وەزیری کارەبا کەمال محەمەد، گرێبەستی دامەزراندنی وێستگەیەکی 25 مێگاواتی وزەی خۆر لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ شيروان سليم حسن، بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای (پلوتۆ ئۆتۆ سایکڵ -Pluto Otto Cycle) واژووی کرد. وێستگەکە 25 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر بەرهەم دێنێت و لە ماوەی 90 ڕۆژدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت".
باسی لەوەش کردووە، گرنگیدان به سێكته‌ری كاره‌با، یه‌كێكه له هه‌نگاوه له پێشینه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ پێشسختنی ئه‌م سێكته‌ره و به تایبه‌تی له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆر .