هەرێم نیوز
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگەیاند، شەپۆلی بارانی چەند ڕۆژی رابردوو کاریگەری بەرچاوی لەسەر زیادبوونی سەرچاوەکانی ئاوی سەر زەوی لە هەرێمی کوردستان هەبووە.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شەپۆلی بارانی چەند ڕۆژی رابردوو، کاریگەری بەرچاوی لەسەر زیادبوونی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئاوی سەر زەوی هەبووە، بەڵام ئاوی ژێر زەوی هیچ زیادبوونێک تۆمار نەکراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بارانی باریو بەشێکی گەورەی پێداویستی ئاویی ئاودێری بەرووبوومە زستانییەکانی دابینکرد. ئەم گۆرانکاریانە کاتیە و ئەگەری بەردەوامی گۆرانکاری تێدا هەیە لەوەرزی ئێستادا.
لە خشتەی هاوپێچدا، زانیاری لەبارەی زیادبوونەکانەوە خراوەتەڕوو.