دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

تۆمەتبارێک لە هەولێر تاوانی کوشتنی ئەنجامدا بوو لە لایەن پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیرکرا

هەرێم نیوز
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی لە هەولێر تاوانی کوشتنی ئەنجامدابوو دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتبوو لەلایەن هێزەکانمان دەستگیرکرا.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر بە هاوبەشی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو بە ماددەی 405  کە لە پارێزگای هەولێر تاوانی کوشتنی ئەنجامدابوو.

گووتی، بەهۆی هەماهەنگی هێزەکانمان لە پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین لەگەڵ پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای هەولێر و دوای کۆکردنەوەی زانیاری دەرکەوت تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانی کوشتن لە هەولێر لە شوێنی ڕوداوەکە ڕای کرد بوو.
باسی لەوەشکرد، دواتر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین زانیاری کۆکرایەوە و دەرکەوت تۆمەتبار هاتووە بۆ سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین. بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن مەفرەزەیەکی هاوبەشی هێزەکانمان لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پشدەر و  پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و پۆلیس نەهێشتنی تاوانی هەولێر توانیان تۆمەتبارەکە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیر بکەن.


ئاشکراشی کرد، لەدوای دەستگیر کردنی تۆمەتبارەکە، بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەدەستهات بۆ ڕاگرتنی تۆمەتبارەکە و هەواڵەکردنی تۆمەتبار بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بەگوێرەی تایبەتمەندی شوێنی ڕودا. بۆ ئەو مەبەستەش تۆمەتبارەکە ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP