دواین هەواڵ

ئابوری‌

 22/11/2022

حکومەتی عێراق باجی سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەڵوەشاندەوە

هەرێم نیوز

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگیدا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی 20%ـی باجی سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت.

ئەمرۆ سێشەمە 22ی 11ی 2022، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگیدا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی 20%ـی باجی سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت، بڕیارەکەش لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە جێبەجێ دەکرێت.

پێشتر، د.هیام ئەلیاسیری وەزیرى پەیوەندییەکانى عێراق رایگەیاندبو"لێکۆڵینەوەیەکی تۆکمەی ئامادەکردوە بۆ ئەوەی نرخی کارتی مۆبایل بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی پێشتر هەبوە."

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم دۆسیەیە لە نزیکترین دانیشتنی کابینەی حکومەتدا پێشکەش دەکرێت و دەخرێتە ناو بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ پێش ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدات، جەختیشی لە گرنگی پشتیوانی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ ئەو پرسە کردەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP