دواین هەواڵ

ئابوری‌

 15/11/2022

پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەکرێت

هەرێم نیوز

سبەی چوار شەمە، شایستە داراییەکانی ئەو جوتیارانە دابەش دەکرێت کە لە رۆژی 22ی 7ی 2014 گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی سایلۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە، "ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین .کە رۆژی 22ی 7ی 2014 گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە ،سبەی چوار شەمە ڕێکەوتی 16ی 11ی 2022 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕیوەبەرایەتیمان بکەن لە ناحیەی پیرەمەگروون . بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان."

پێویستە جوتیار لەکاتی سەردانی سایلۆی سلێمانی ئەم پێداویستییانەی پێبێت:

یەکەم: پێویستە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بە ناوە ڕادەستکراوە خۆی ئامادەبێت ، یاخود وەکالەتی بۆ کەسێکی تر کردبێتەوە بۆ ساڵی 2022 تازەکرابێتەوە.

دووەم: هەرجوتیارێک کۆچی دوایی کردبوو پێویستە لە سەر وارسە شەرعیەکانی وەفات نامە و قەسامی شەرعی بێنن و هەموو وارسەکانی وەکالەتیان بۆ یەکێک لە وارسەکانی کردبێتەوە و بۆ ساڵی 2022 تازە کرابێتەوە .

سێیەم: پێویستە جوتیار مستندی ئەصلی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان لەگەڵ خۆیان بێنن .

چوارەم: پێویستە جوتیار پێناسی باری شارستانی یاخود کارتی نیشتمانی ئەصڵی لەگەڵ خۆیان بێنن .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP